ئارسناڵ ئۆفەرێکی پێشکەش بە کالافیۆری کردووە

PM:11:30:03/07/2024

156 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئارسناڵ ئۆفەرێکی پێشکەش کالافیۆری کردووە و بۆلۆنیاش بە 50 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری دەبێت.

ڕۆژنامەنووسی ئیتاڵی فابریزیۆ ڕۆمانۆ دووپاتیکردەوە کە یانەی ئارسناڵی ئینگلیزی ئۆفەرێکی پێشکەش کردووە بۆ گواستنەوەی ڕیکاردۆ کالافیۆری بەرگریکاری هەڵبژاردەی ئیتاڵیا و یانەی بۆلۆنیا، تۆپ هاوێژەکان دەیانەوێت لەماوەی گواستنەوەی هاوینەی ئەمساڵدا یاریزانەکە بگوازنەوە ریزەکانیان.

ڕۆمانۆ لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس تویتێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ڕوونی کردوەتەوە، کە ئارسناڵ ئۆفەرێکی پێشکەش بە کالافۆری کردووە بۆ ئەوەی گرێبەستێکی درێژخایەنی لەگەڵ واژۆ بکات، یانەکە دەەیەوێت لەگەل بۆلۆنیا سەبارەت بە مەرجەکان رێکەوتن ئەنجامبدات و ئارتێتای راهێنەریش بەڵێی بۆ ئەم گرێبەستە کردووە.

بەگوێرەی ڕۆمانۆ، ئارسناڵ و چێڵسی تاکە دوو یانەن کە لە ئێستادا لە گفتوگۆدان بۆ گواستنەوەی کالافیۆری، دوای ئەوەی بۆلۆنیا دەرگای گواستنەوەی یاریزانەکەی بۆ یۆڤانتۆس داخست، وە یانەکەی ئیتاڵیا داوای 50 ملیۆن یۆرۆ دەکات بۆ دەست بەرداربوون لە ئەستێرە 22 ساڵانەکەی.