AM:08:37:02/07/2024
216 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە کۆپا ئەمریکا ئۆرۆگوای بردنەوەی بەسەر
ئەمریکا بەدەستهێنا و پەنەما لە بۆلیڤیای بردەوە.
لە کۆمەڵەی سێیەمی کۆپا ئەمریکا، هەڵبژاردەی
ئۆرۆگوای لە یاریگای ئارۆهێد بەرامبەر ئەمریکا یاریکرد.
لە تایمی یەکەمدا، یاریزانانی هەردوو
هەڵبژاردە ئاستێکی مامناوەندیان پێشکەشکرد و نەیانتوانی هیچ گۆڵێک تۆمار بکەن .
لە تایمی دووەمدا و لە خولەکی 66 ماتیاس
ئۆلیڤێرا گۆڵیکی بۆ ئۆرۆگوای تۆمارکرد، دواتر ئەمریکیەکان هەوڵێکی زۆریاندا بۆ
گەڕانەوەی ئەنجامەکە بەلام سەرکەوتوو نەبوون و سەرەنجام یاریەکە بەو تاکە گۆڵە
کۆتاییهات.
لە هەمان کۆمەڵە، هەڵبژاردەی پەنەما
رووبەڕووی بۆلیڤیا بوووەوە و بە گۆڵێکی بێبەرامبەر بردنەوەی بەسەردا بەدەستهێنا.
ئۆرۆگوای بە کۆکردنەوەی نۆ خاڵ و بە
پێشەنگی کۆمەڵەکەی گەیشتە قۆناغی چارەکی کۆتایی، پەنەماش بە شەش خاڵ گەیشتە هەمان
قۆناغ، ئەمریکا و بۆلیڤیاش ماڵئاواییانکرد.
خ . ک