جامی یۆرۆ...پورتوگال بە بردنەوە لە سلۆڤینیا گەیشتە چارەکی کۆتایی

AM:01:50:02/07/2024

444 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامی یۆرۆ پورتوگال بە لێدانی یەکلاکەرەوە بردنەوەی بەسەر سلۆڤینیا بەدەستهێنا.
لە یارییەکانی قۆناغی 16ی جامی یۆرۆ، هەردوو هەڵبژاردەی پورتوگال و سلۆڤینیا ڕوبەڕووی یەکتر بوونەوە.
لە تایمی یەکەم، پورتوگال بە تەواوی کۆنترۆڵی یارییەکەی کردبوو بەڵام نەیانتوانی گۆڵ تۆماربکەن و تایمەکە بە یەکسانی کۆتایی پێهات.
لە تایمی دووەمیش هەمان سیناریۆی تایمی یەکەم بینرا و هیچ گۆڵێک تۆمارنەکرا، پاشان پەنا برایە بەر دوو تایمی زیادکراو کە تێیدا لە خولەکی 105 کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لێدانێکی سزای فەوتاند، وە ئەو دوو تایمە زیادکراوەش بە یەکسانی بێ گۆڵ کۆتایی پێهات.
پاشان یارییەکە چووە لێدانە یەکلاکەرەوەکان، تێیدا پورتوگال سێ گۆڵ بەرامبەر سفر بردنەوەی بەدەستهێنا و دیگۆ کۆستای گۆڵچی هەر سێ لێدانەکەی سلۆڤینیای گەڕاندەوە.
بەم ئەنجامەش پورتوگال گەیشتە قۆناغی چارەکی کۆتایی و تێیدا ڕوبەڕووی فەڕەنسا دەبێتەوە، سلۆڤینیاش ماڵئاوای لە یۆرۆ کرد.