ساوسگەیت: کێشەمان هەیە لە هێڵی ناوەند

PM:11:59:30/06/2024

236 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ساوسگەیت نەیشاردەوە کێشەیان هەیە لە هێڵی ناوەند و ستایشی بێلینگهام و هاری کەینیشی کرد.

پاش بردنەوەیان لە سلۆڤاکیا، ساوسگەیتی راهێنەری هەڵژاردەی ئینگلتەرا رایگەیاند، تەواوی ئەو یاریزانانەی هاتنە نێو یاریگا رۆڵیان هەبووە لە بردنەوەکەیان، چی ئەوانی گۆڵیان کرد چی ئەوانەی گۆڵێان تۆمارنەکرد، دەکرا زووتر یارییەکە کۆتایی پێبهێنن بەڵام بەهۆی نەفەس درێژیان لە کۆتایدا بردنەوەیان بەدەستهێناوە.

وتیشی: یاریکردن لە ڕێگەی فشارەوە لە هێڵی ناوەڕاست کێشەیەکە کە ماوەیەکی زۆرە ڕووبەڕووی دەبینەوە، بەڵام کاتی پێویستمان هەبوو بۆ دۆزینەوەی تاکتیکەکان و ئەنجامدانی، بەردەوام بووین لە فشار و گەڕان بەدوای ڕێگایەک بۆ گۆڵکردن و دواجار هەلێکەمان دروستکرد، وە بێگومان ئێمە دەمانەوێت لەمە باشتر بین.

راهێنەرەکە جەختی لەسەر ئەوەشکردەوە پشتیان بە کەین و بێلینگهام بەستووە و لە کۆتاییەکانی یارییەکەش سەلماندوویانە توانیان چەنێکە و لە رووی فیزیکەوە زۆر باش و کارا بوون لە یارییەکەدا، وە ستایشی هەموو یاریزانەکانی کرد چونکە بە روحیەتیکی بەرزەوە جەنگاون بۆ سەرکەوتن.