جامی یۆرۆ... ئیسپانیا گۆڵبارانی جۆرجیای کرد

PM:11:57:30/06/2024

328 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامی یۆرۆ ئیسپانیا بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بردنەوەی بەسەر جۆرجیا بەدەستهێنا و گەیشتە قۆناغی چارەکی کۆتایی.

لە یارییەکانی قۆناغی 16ی جامی یۆرۆ، هەردوو هەڵبژاردەی ئیسپانیا و جۆرجیا روبەڕوی یەکتر بوونەوە.

لە تایمی یەکەم ئیسپانیا بە تەواوی دەستی بەسەر یارییەکەدا گرت هەرچەند لە خولەکی 18 یاریزان نۆرماند بە هەڵە گۆڵی یەکەمی لەسەر خۆیان تۆمارکرد، بەڵام کوڕانی دی لا فۆنتێ نەوەستان لە هەوڵدان و لە خولەکی 39 لەلایەن رۆدریەوە گۆڵی یەکسانیان تۆمارکرد.

لە تایمی دووەم دووبارە سور پۆشەکان بە گەورەی دەرکەوتنەوە، بەڵام جیاواز لە تایمی یەکەم توانیان شکست بە هێڵی بەرگری جۆرجیا بهێنن و سێ گۆڵ لە خولەکەکانی 51 و 75 و 83 لەڕێی یاریزانان فابیان رویز و ویلیامز و ئۆلمۆوە تۆماربکەن و سەرەنجامیش بە چوار گۆل بەرامبەر بە تەنیا گۆڵێک بردنەوە بەدەست بهێنن و بگەنە قۆناغی چارەکی کۆتایی، جۆرجیاش ماڵئاوای لە پاڵەوانیتییەکە کرد.