دیشامپ: دەبێت خۆمان بۆ لێدانە یەکلاکەرەوەکان ئامادە بکەین

PM:11:39:30/06/2024

160 جار خوێندراوەتەوە

+ -

دیشامپ جەختی لەسەر ئەوە کردووە دەبێت گۆڵ تۆماربکەن و خۆشیان بۆ لێدانە یەکلاکەرەوەکان ئامادە بکەن.

پێش روبەڕوبوونەوەی بەلجیکا، دیشامپی راهێنەری هەڵبژاردەی فەڕەنسا رایگەیاند، تەواوی هەوڵی خۆی دەدات تا هەڵبژاردەکەی ئامادە بکات بۆ ئەوەی ببنە هۆی بێزاری هەڵبژاردەی بەرامبەر و بەرگرییەکی نایاب ئەنجامبدەن.

سەبارەت بە گەیشتنی یارییەکەشیان بە لێدانە یەکلاکەرەوەکان راهێنەرەکە وتی: دەبێت خۆمانی بۆئامادە بکەین، ئێمە زانیاریمان لەسەر ڕکابەرەکانمان هەیە و هەروەها دەزانین یاریزانەکانمان توانای چییان هەیە، ئەگەر تەماشای کۆتا یاریمان بکەنەوە دەبینن لە نێوان ئەوانەی دەتوانن لێدانی سزا بە باشی جێبەجێ بکەن و ئەوانەی جێبەجێیان کرد جیاوازی هەیە.

دیشماپ دەربارەی قۆناغی کرانە دەرەوەی یۆرۆش باسی لەوەکرد، ئەوان لە قۆناغێکی نوێی پێشبڕکێکەدان و چانسی دووەمیان لە بەردەستدا نییە، بێگومان ئەو هەڵبژاردانەی گەیشتوون بەو قۆناغە بەهێزترن لەوانەی ماڵئاوایانکردووە.

جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە، ئەگەر بیانەوێت سەرکەوتن بەدەست بهێنن دەبێت گۆڵ تۆمار بکەن، لە یارییەکانی پێشوودا نەیانتوانی ئەنجامی بدەن بەڵام لە داهاتوودا دەبێت خۆیان چاک بکەنەوە و ئەنجامی بدەن.