مارتینێز: سلۆڤینیا هەڵبژاردەیەکی بەهێزە

PM:11:28:30/06/2024

168 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مارتینێز دەڵێت سلۆڤینیا هەڵبژاردەیەکی بەهێزە بەڵام بە تەواوی ئامادەن و دەیانەوێت بگەنە قۆناغی داهاتوو.

پێش روبەڕوبوونەوەی سلۆڤینیا، مارتینێزی راهێنەری هەڵبژاردەی پورتوگال رایگەیاند، یاریکردن لە یۆرۆ ئاسان نییە بەڵام پاش ئەنجامدانی سێ یاری ئەوان بە تەواوی ئامادەن و دەیانەوێت بگەنە قۆناغی داهاتوو.

ڕۆبێرتۆ مارتینز لەبارەی ئاستی سلۆڤینیا ڕوونکردنەوەی دا و تێیدا ووتی: لە یۆرۆدا زۆرێک لە هەڵبژاردەکان کارەکتەری خۆیان هەیە و باوەڕیان بە سەرکەوتنی خۆیان هەیە، هەموو یارییەک پەیوەستە بە وردەکاری بچووکەوە، سلۆڤینیا ڕێکخراون و دەبێت لە باشترین ئاستی خۆماندا بین، ئەمە ساتێکی مێژووییە بۆ تۆپی پێی سلۆڤینیا، یەکەمجارە بگاتە قۆناغی 16، ئێمە ڕێز لەوە دەگرین کە ڕاهێنەرەکەیان دەیکات، ئەوان وەک یانەیەکی یەکگرتوو یاری دەکەن.

راهێنەرەکەی پورتوگال جەختی لەوەشکردووە ئەوان بە تەواوی ئامادەن و پێی باشترە لە پانزەی مانگ وەڵامی ئەوە بداتەوە کە کام هەڵبژاردە باشترینی ئەوروپایە، نەشیشاردەوە یاری بەرامبەر جۆرجیای بەدڵ نەبووە و پێکهاتەکەی دەگۆڕیت و بەو جۆرە یاری ناکات بەرامبەر سلۆڤینیا.