تێدێسکۆ: دەمانەوێت لە فەڕەنسا ببەینەوە

PM:11:08:30/06/2024

144 جار خوێندراوەتەوە

+ -

تێدێسکۆ دوپاتیکردەوە دەیانەوێت بەسەر فەڕەنسادا بپەڕنەوە بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی و باسی لە گۆڵ نەکردنیشیان کرد.

پێش روبەڕوبوونەوەی فەڕەنسا دۆمینیکۆ تێدێسکۆی راهێنەری هەڵبژاردەی بەلجیکا رایگەیاند، پلانەکانی خۆی ئاشکرا ناکات پێش یارییەکە بەڵام بێگومان پلانیان داناوە و دەیانەوێت بەخێرای خۆیان ئامادە بکەن.

سەبارەت بە هەڵبژاردەی کەڵەشێرەکانیش وتی: فەرەنسا ڕکابەرێکی سەختە، بێگومان یارییەکی گرنگمان لە پێشە، یان ماڵئاوای دەکەین یان دەچینە قۆناغی داهاتوو، هەست بەم ساتە تایبەتە دەکەین و دەمانەوێت سەرکەوین بۆ قۆناغی داهاتوو، دوای دۆڕاندنی یەکەم یاری بە ڕۆمانیا دەبێت سەرنجمان لەسەر هەموو شتێک بێت و هەموو پێداویستییەکمان هەیە بۆ ئەوەی ئەو کارە بکەین.

دەربارەی پێکهاتەی یارییەکەش ئاماژەی بەوەدا،متمانەیان بە هەموو یاریزانەکان هەیە، تاکە کێشەشیان ئەوەیە کە تەنیا دەتوانن بە 11 یاریزان لە یاریگادا یاری بکەن، ئەمەش وادەکات قورس بێت یاریزانانی پێکهاتە سەرەکی هەڵبژێرێت و هەندیک یاریزان بکاتە سەر کورسی یەدەگ.

وتیشی: باوەڕ پێنەکراوە ئێمە دوای سێ یاری تەنیا دوو گۆڵمان تۆمار کردووە و فەرەنساش بە هەمان شێوە، بەڵام ئەوە تۆپی پێیە، نەک تەنیا بەلجیکا، فەرەنساش بەو شێوەیە.