دی ماریا: مێسی بە سەرکردەی خۆمان دەزانین

PM:01:33:30/06/2024

208 جار خوێندراوەتەوە

+ -

دی ماریا رونیکردەوە مێسی بە سەرکردەی خۆیان دەزانن و سەرکەوتنێکی جوانیان بۆ بەدەستهێنا بەرامبەر پیرۆ.

دوای بردنەوەیان لە پیرۆ، دی ماریای یاریزانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین رایگەیاند، مێسی نوێنەرایەتی هەموو شتێک دەکات بۆ ئەوان بارودۆخی زۆر باشە و بە سەرکردەی خۆیانی دەزانن.

دەشڵێت: ئێمە دەزانین لیۆ کێیە، کاتێکیش لە گەڵمان نییە دەبێت دوو هێندە زیاتر کار بکەین، بەڵام پێموایە سەرکەوتنێکی جوانمان بۆ بەدەستهێنا.

رونیشیکردەوە، پێش دەستپێکردنی کۆپا ئەمریکا ئاستێکی باشیان پێشکەش دەکرد، ئێستاش بەردەوامن لەسەر ئەو بابەتە و بە روحیەتێکی بەرزەوە یاری دەکەن.

وتیشی: کاپتنی هەڵبژاردەی نیشتمانی زۆر نایاب و سەرنجڕاکێشە هەوڵدەدەم کارەکان بە باشترین شێوە ئەنجام بدەم و ئەنجامی ئەرێنی بەدەست بهێنم.

دی ماریا دوپاتیشیکردەوە، هاوڕێکانی لە ئەرجەنتین قسەیان لەگەڵ کردووە سەبارەت بە مانەوەی زیاتر لەگەڵیاندا بەڵام ئەوە دواجارە و دوای کۆپا ئەمریکا هیچ چانسێکی دیکەم نەماوە بۆ بەردەوامبوون.