دی زێربی بووە راهێنەری مارسیلیا

PM:12:42:30/06/2024

108 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بە فەرمی دی زێربی بۆ ماوەی سێ ساڵ بووە راهێنەری نوێی یانەی مارسیلیای فەرەنسی.

یانەی مارسیلیای فەرەنسی بڵاویکردەوە، گرێبەستیان لەگەڵ راهێنەر دی زێربی ئیتاڵی واژۆ کردووە تاکو سەرپەرشتی ئەرکی تەکنیکی یانەکیان بگرێتە ئەستۆ لە وەرزی داهاتوودا.

دوپاتیشیان کردەوە، گرێبەستیان لەگەڵ راهێنەرە ئیتاڵیەکە بۆ ماوەی سێ وەرز و تا ساڵی 2027 درێژدەبێتەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە یانە فەرەنسیەکە چەند رۆژێک لەمەوبەر بڵاویانکردەوە کە گەیشتوونەتە رێککەوتن لەگەڵ دی زێربی بەڵام کۆمەڵێک وردەکاری گرێبەستەکەیان ماوە لەسەری رێکبکەون لەگەڵ یانەی برایتۆن.

مارسیلیا لە وەرزی رابردوو بە پلەی هەشتەم کۆتایی بە ریزبەندی خولی فەرەنسا هێنا و لە وەرزی داهاتوودا بەشداری هیچ خولێکی ئەوروپی ناکات.

هەروەها مارسیلیا تەنیا لە وەرزی رابردوو سێ راهێنەری گۆڕی، بە شێوەیەک مارسێلینۆی ئیسپانی و جینارۆ گاتۆسۆی ئیتاڵی و ژان لویس گاسێتی فەرەنسی کە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا وازهێنانی خۆی ڕاگەیاند.