گۆندۆگان پاڵێوراوانی بردنەوەی یۆرۆی دیاریرد

AM:11:50:30/06/2024

180 جار خوێندراوەتەوە

+ -

گۆندۆگان پێیوایە فەرەنسا و ئینگلتەرا پاڵیوراوی بردنەوەی یۆرۆن بە تایبەت ئینگلتەرا کە ئەنجامی شایستەی بەدەستهێناوە.

ئیلکای گۆندۆگان کاپتنی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بۆچوونی خۆی سەبارەت بە ئاستی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا لە یۆرۆی 2024 خستەڕوو، ئەمەش وایکرد ڕووبەڕووی ڕەخنەیەکی زۆر ببێتەوە.

لە لێدوانەکاندا کە ڕۆژنامەی زە ئەتلەتیک تیشکی خستۆتە سەر گوندۆگان وتی: هەرگیز ناتوانیت ئینگلتەرا بە کەم سەیر بکەیت.

وتیشی: ئەوان لە لوتکەی کۆمەڵەکەدا سەرکەوتنیان بەدەستهێنا و ئەنجامەکانیان بە شێوەیەکی شایستە بەدەستهێنا،ئەمەش شتێکی بەنرخە لەم جۆرە پاڵەوانێتیانەدا.

دەشڵێت: بەدەستهێنانی ئەنجام متمانە و پاڵنەرێکت پێدەبەخشێت بۆ ئەوەی باشتر یاری بکەیت، تەنها پەیوەندی بە چوونە قۆناغی داهاتووەوە هەیە بە بەردەوامی.

گۆندۆگان پێیوایە، هەڵبژاردەی فەرەنسی تاکە تیپە کە پێکهاتەیەکی هاوشێوەی ئینگلتەرا و پڕ لە بەهرە و توانای تەکنیکی هەیە و هەردووکیان پاڵێوراوی یەکەمن بۆ بردنەوەی نازناوەکە.

دوپاتیشیکردەوە، لە دۆخی ئەواندا دەتوانن بزانن چۆن ئەنجامەکان بەدەستدەهێنن و جیاوازی دروستدەکەن، هەرچەندە کەمێک فشاری دەرونیان لەدەوروبەرە.