AM:11:25:30/06/2024
120 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ناگلیسمان روونیکردەوە هەست بە هیچ فشارێک ناکەن و
باشترین ئاستی خۆیان پیشانداوە.
دوای بردنەوەیان لە دانیمارک، جولیان
ناگلیسمانی راهێنەری ئەڵمانیا دوپاتیکردەوە، مانشافت هەست بە هیچ فشارێک ناکات و
لە یۆرۆی 2024 باشترین ئاستی خۆی پیشانداوە.
ناگلسمان دەڵێت: 20 خولەکی یەکەمی یارییەکە باشترین یاریی
بوو کە لە پاڵەوانێتییەکەدا ئەنجاممان دا و دواتر نا لەباری کەش و هەواو و باران و
تەرزە و هەورەبروسکە هەموومانی نا ئارامکرد، سەرەرای ئەوەش لایەنی زۆری کۆنترۆڵی
یارییەکەما لابوو.
رونیشیکردەوە، : پێوایە فشاریان لە ئاسایی زیاتر نییە،
هەروەها پێیوایە چاوەڕوانی هاندەران پاڵنەرێکی گەورەیە بۆ ئەوان و چاوەڕێی
روبەروبونەوەی جۆرجیا یان ئیسپانیا دەکەن.
ئەوەشی نەشاردەوە، فولکروگ بەپێی ئاست بەرزیەکەی شایەنی
ئەوەیە لە سەرەتاوە دەستپێبکات، بەڵام پێویستیان بەو جۆش و خرۆشەی دەبێت بۆ ئەوەی
کە هاتە ناوەوە یاریگا لە خەو بە ئاگا بکاتەوە.