لێدوانەکانی مورات یاکین و سپالێتی

AM:10:19:30/06/2024

212 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مورات یاکین جەختی کردەوە هەست بە شانازییەکی زۆر دەکات و سپالێتیش خۆی بە هۆکاری شکستەکەیان زانی.

دوای بردنەوەی سویسرا بەرامبەر ئیتاڵیا، راهێنەری هەردوولا لێدوانیان سەبارەت بە ئاستی خۆیان و یارییەکە هەبوو.

لە سەرەتادا مورات یاکین کە بردنەوەیان تۆمارکرد وتی: ئێمە بەهێزین و ئەوەمان نیشاندا بەڵام دەبێت باوەڕمان بە راستییەکان هەبێت و خۆنەویستی بپارێزین.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەست بە شانازی دەکات بە سەرکەوتن بەسەر پاڵەوانی جامی یۆرۆی رابردوو، بەڵام لە هەمان کاتدا دەبێت ئامادەبێت بۆ یاری داهاتوو.

ئەوەشی نەشاردەوە، ئاهەنگ دەگێڕن بە بۆنەی بردنەوەی یارییەکە و دەست دەکەن بە پلان دانان بۆ یاری داهاتوو.

لە بەرامبەردا لوسیانۆ سپالێتی راهێنەری ئیتاڵیا رایگەیاند، لە تایمی یەکەمی یارییەکە بەرامبەر سویسرا زۆر خاوبوون، گۆڵی یەکەمی ئەوان ریتمی یارییەکەی گۆڕی و کاریگەری لەسەریان دروستکرد.

روونیشیکردەوە، چری یاریکردن و شێوازی ریتمی یارییەکە جیاوازی دروست دەکات و لە ئێستادا لەوە زیاتریان پێ نەدەکرا، بەڵام رێگایەکی درێژیان لەپێشە و دەبێت خێراتربن و زیاتر بە رۆحیەتبن.

ئەوەشی نەشاردەوە، بەداخە بۆ ئەنجامەکە و خۆی بە هۆکاری سەرەکی شکستی ئیتاڵیا دەزانێت.