خولی ئەمریکا.. ئینتەر میامی بردیەوە

AM:09:28:30/06/2024

144 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئەمریکا ئینتەر میامی بە شێوەیەکی کاتی لە پێشەنگ مایەوە و بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك شکستی بە ناشفێل هێنا.

لە یارییەکی هەفتەی 21ی خولی ئەمریکا، یانەی ئینتەر میامی لە دەرەوەی یاریگای خۆی روبەروی ناشفێڵ بوەوە.

تایمی یەکەم، میامی کۆنترۆڵی یاریگای کردبوو، لە خولەکەکانی 40 و 44یش دوو گۆڵی لە رێگەی ئیان فرای و جۆردی ئەلبا تۆمارکرد و کۆتاییان بە نیوەی یەکەم هێنا.

لە تایمی دووەمدا. لە خولەکی 73 ناشفیڵ لە رێگەی هانی مختار لە خولەکی 73 بە لێدانی سزا ئەنجامەکەیان بۆ گۆڵێک کەمکردەوە بەڵام سەرکەوتوو نەبوون لە یەکسانکردنەوەی.

سەرەنجام یارییەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە سودی ئینتەر میامی کۆتایی هات و بەکۆکردنەوەی 44 خاڵ بە شێوەیەکی کاتی لە پێشەنگدایە و ناشفێل پلەی حەوتەمە بە 26 خاڵ.