داهاتووی فیلێکس و کانسێلۆ بەکوێ دەگات؟

PM:09:12:28/06/2024

200 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەرشەلۆنە نایەوێت پارەیەکی زۆر لە مانەوەی فیلێکس و کانسێلۆ سەرفبکات لە هەمان کاتدا خوازیاری مانەوەیانە بە موچەیەکی کەمتر.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ، بەرشەلۆنە نایەوێت پابەند بێت بە پێدانی پارەی گواستنەوەی زۆر بۆ بە هەمیشەییکردنی گرێبەستی فیلێکس کانسێلۆ، بەتایبەتی ئەگەر گرێبەستی دیکە ئەنجامبدات.

دوو یاریزانە پورتوگالیەکە بە شێوەیەکی خواستن لە بلاوگرانا یاری دەکەن، بە شێوەیەک فیلێکس لە ئەتلەتیکۆوە و کانسێلۆ لە مان سیتییەوە پەیوەندیان پێوە کردوون، هەر یەکێکیشیان نایانەوێت بگەڕێنەوە تیپەکانیان.

مۆندۆ باسی لەوەکردووە، بەرشەلۆنە پەلە ناکات لە گرێبەستی ئەو دوو یاریزانە، هەرچەندە ئارەزووی مانەوەیان دەکات بەڵام ئامادە نییە پارەیەکی زۆر لە هێشتنەوەین خەرجبکات لەبەر ئەوەی دارایی یانەکە رێگەی پێنادات.

لەگەڵ ئەوەشدا هەست بە دڵنیای دەکات بەرامبەر خواستی یاریزانەکان بۆ مانەوە و دەیەوێت بە موچەیەکی کەم بیانهێڵێتەوە.