خۆسێلۆ رۆیشت و یاریزانێکی دیکەش لە ریاڵ مەدرید دەڕوات

PM:08:49:28/06/2024

272 جار خوێندراوەتەوە

+ -

خۆسێلۆ بووە یاریزانی ریاڵ مەدرید و دواتر یانەکە رۆیشتنی یاریزانەکەی راگەیاند، مێندیش ئامادە نییە گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە.

یانەی ریاڵ مەدرید لە پێگەی فەرمی خۆی رۆیشتنی خۆسێلۆی راگەیاند و سوپاسی خزمەتەکانی یاریزانەکاین کرد، دوای ئەوەی یانەی ئیسپانیۆڵ بڵاویکردەوە، مێرەنگێ بە بڕی ملیۆنێک و 500 هەزار یۆرۆ بڕگەی کڕینەوەی یاریزانەکەیانی کارا کردووە.

خۆسێلۆ هاوینی رابردوو لە یانەی ئیسپانیۆڵەوە بە خواستن پەیوەندی بە یانەی شاهانەوە کرد، یانەکە مافی بە هەمیشەیی کردنی گرێبەستەکەی هەبوو بە ملیۆنێک و 500 هەزار یۆرۆ.

ریاڵ مەدریدیش گرێبەستەکەی بەو بڕە پاریە کرد بە هەمیشەیی دواتریش ماڵئاوایی لە یانەی خەونەکانی کرد، سەرچاوەکانیش ئەوەیان راگەیاند یاریزنەکە پەیوەندی بە غەرافەی قەتەڕیەوە دەکات بەهەمان بڕە پارە، کڕینەوەی یاریزانەکەش بۆ ئەوەبووە تاکو یانەی ئیسپانیۆڵ کێشەی بۆ دروست نەکەن لە گرێبەسەتەکەیدا.

لە لایەکی دیکەشەوە، بەپیی وتەکانی رۆژنامەنووس تۆماز گۆنزالێس، فێرلاند مێندی هەموو ئەو ئۆفەرانەی رەتکردووەتەوە کە مێرەنگێ بۆ نوێکردنەوەی گرێبەسەتەکەی پێشکەشی کردووە.

دوپاتیشیکردەوە، بەرگریکارە فەرەنسەیەکە لە لایەن چەند یانەیەکی ئینگلیزی و پاریس سان جێرمانەوە داواکراوە و پێسبینی دەکرێت دوای یۆرۆ ئەویش رۆیشتنی لە ریزەکانی ریاڵ مەدرید رابگەیەنێت.