ڤان دایک: باوەڕمان بەخۆمان هەیە ببینە پاڵەوانی یۆرۆ

PM:07:39:28/06/2024

104 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ڤان دایک دوپاتیکردەوە باوەڕیان بەخۆیان هەیە ببنە پاڵەوانی یۆرۆ و سەرنجیان لەسەر یارییەکەی رۆمانیایە.

هەڵبژاردەی هۆڵەندا خۆی ئامادە دەکات بۆ ئەوەی رووبەرووی رۆمانیا ببێتەوە لە قۆناغی 16ی جامی یۆرۆ.

ڤێرجیل ڤان دایکی کاپتنی هەڵبژاردەکەش رایگەیاند، سەرنجیان تەنیا لەسەر ڕۆمانیایە، بەو شێوەیەی کە لە دوایین یاریدا یارییان کرد، ناتوانن هیچ ڕکابەرێک بە کەم سەیر بکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، دەبێت رابردوو لەبیربکەن، تەنانەت ئەو یەکسانبوونەی لە یاری رابردوو تووشیان بوو، بەڵک و دەبێت یاریزانەکان یەکبگرن و سەرنجیان لەسەر روبەروبونەوەی داهاتووبێت.

دوپاتیشیکردەوە، زۆرقسەیان لەسەر ئاستی خۆیان کردووە، ئەو قسانەش پێویست بووە بکرێت و ئێستاش دەبێت لە یاریگادا بیسەلمێنن و یاریزانەکان بەخۆیاندا بچنەوە.

وتیشی: هەڵبژاردەکەمان لە ساڵی 1988 بووەتە پاڵەوانی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا، ئەم خولەی پاڵەوانێتییەکەش زۆر بەهێزە بەڵام باوەڕمان بەخۆمان هەیە کە ببینە پاڵەوان.