ئارسناڵ چاوی لە ئۆفەری سعودیەکانە بۆ فرۆشتنی ئەستێرەیەکی

PM:06:48:28/06/2024

108 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یانەی ئارسناڵ چاوی لە ئۆفەری سعودیەکانە بۆ دەستبەرداربوون لە تۆماس پارتی.

بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی رۆژنامەوانی، یانەی ئارسناڵ بۆ دەستبەرداربوون لە ئەستێرەیەکی چاوی لەوەیە سەرنجی یانەکانی خولی سعودیە رابکێشێت تا پارەیەکی زۆر پەیدابکات.

بەپێی زانیارییەکانی ئی ئێس پی ئێن، ئارسناڵ دەیەوێت گوێ لەو ئۆفەرانە بگرێت کە پێشکەشی ئەستێرە غاناییەکەی دەکرێت، هەروەها ڕازی دەبێت بە ڕۆشتنی پارتی بۆ سعودیە، ئەگەر ئۆفەرێکی گونجاو بێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، یاریزانەکە لە پلانەکانی گەنەرزدا نییە بۆ وەرزی داهاتوو، یانەکەش پێی باشە بە بڕە پارەیەکی گونجاو بە سعودیەکانی بفرۆشێت و سود لە گرێبەستەکە وەربگرێت.

تۆماس پارتی کە گرێبەستەکەی لەگەڵ ئارسناڵ تا هاوینی 2025 بەردەوامە، تەمەنی 30 ساڵە و لە وەرزی رابردووش تەنیا 16 یاری لەگەڵ تۆپ هاوێژەکان ئەنجامدا.