رۆناڵدۆ و کاسترۆ سزادران

PM:05:35:28/06/2024

1848 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا رۆناڵدۆ و لویس کاسترۆی راهێنەری نەسڕی بە بڕی حەوت هەزار و 500 دۆلار سزادا.

یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا، سزای بەسەر کاپتن و سەرکردەی یانەی نەسڕ و راهێنەرەکەش سەپاند.

یەکێتییەکە، کریستیانۆ رۆنالدۆی پورتوگالی و و لویس کاسترۆی هاونیشتیمانی بە بڕە پارەیەک سزادا، بەهۆی ئەو ڕووداوانەی کە لە یارییەکانی تیپەکەدا لەگەڵ یانەی عەین لە قۆناغی چارەکی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیادا بینران.

هێرشبەر و راهێنەرە پورتوگالییەکە بە بڕی بڕی حەوت هەزار و 500 دۆلار لە لایەن یەکێتییەکەوە سزادران، لەگەڵ ئەوانیشدا یانەکەشیان هەمان پێبژاردنی دارای بەسەردا سەپێندرا.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی ئەلیەومی سعودی، یانە و راهێنەرەکە بەهۆی دەربڕینی نارەزایەتی بە شێوەیەکی نەشیاو هەروەها رۆناڵدۆ بەهۆی پیشاندانی هێمای بازرگانی لە کۆنگرەی رۆژنامەوانیدا سزادراون.