بایرن ستانیسچی لە لیڤەرکوزنەوە گەڕاندەوە و گرێبەستەکەشی درێژکردەوە

PM:11:21:27/06/2024

100 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بایرن ستانیسچی لە لیڤەرکوزنەوە گەڕاندەوە و گرێبەستەکەشی تا ساڵی 2029 درێژکردەوە.

بایرن میونشن بە فەرمی ڕایگەیاند، گرێبەستی جوسیپ ستانیسچیان تا ساڵی 2029 درێژکردۆتەوە، ئەستێرەکە کە ئەم وەرزە بە خواستن لە یانەی بایر لیڤەرکوزن یاری کرد، بە ئاستێکی نایاب دەگەڕێتەوە میونشن.

ستانیسچ دوای واژۆکردنی گرێبەستەکەی وتی: دڵخۆشم بە واژۆکردنی گرێبەستێکی نوێ لەگەڵ یانەی بایرن میونشنی خۆشەویستم، ئەوەندەی لەبیرمە هاندەری ئەم یانەیەم و سوپاسگوزاری بایر لیڤەرکوزنم چونکە لەوێ زۆر شت فێربووم، چ لە تۆپی پێ و چ لە دەرەوەی یاریگا.

هەروەها ماکس ئیبەرل، بەڕێوەبەری وەرزشی بایرن میونشن سەبارەت بە گرێبەستەکە رایگەیاند، یاریزانەکە لەگەڵ هەڵبژاردەی کرواتیا و لیڤەرکوزن بە تەواوی خۆی سەلماندووە، وەک یاریزانێکی لاو بۆ بایرن یاریکردووە و بەو پەڕی خۆشحاڵیەوە چاوەڕێی ساڵانی داهاتوون تا بدرەوشێتەوە لەگەڵیاندا.

جۆسیپ ستانیسچ وەرزی 2023 بۆ 2024ی بە خواستن لە یانەی بایەر لیڤەرکوزن بەسەر برد و لەگەڵ ئەم تیپە نازناوی بۆندسلیگای بەدەستهێنا، ئاستە نایابەکەی لە وەرزی پێشوو وایکردووە بایرن میونشن بڕیار بدات گرێبەستەکەی درێژ بکاتەوە و بیگەڕێنێتەوە یانەکەیان.