نەسڕ تەنیا ئەلیسۆنی دەوێت

PM:10:58:27/06/2024

124 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هەرچەندە ئەلیسۆن دەیەوێت لە ئەوروپا بمێنێتەوە بەڵام یانەی نەسڕ هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ گواستنەوەی.

بەڕێوەبەرانی یانەی نەسر ئارەزووی گواستنەوەی ئەلیسۆن بێکەر دەکەن لە دۆخێکدا کە ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەم گۆڵچیە بەڕازیلییە بەنیازە تا کۆتایی گرێبەستەکەی واتە هاوینی 2027 لە لیڤەرپوول بمێنێتەوە.

بێگومان لەم نێوەندەدا هەواڵی دانوستاندنەکانی نەسر لەگەڵ گۆڵچی یانەی یۆڤانتۆس لە میدیا جۆراوجۆرەکاندا وروژێندرا و بەشێک لە ڕۆژنامەنووسانیش بانگەشەی ئەوەیان دەکرد کە ئەم یانە سعودیە لەگەڵی چوونەتە دانوستانەوە.

بەڵام ڕودی گالێتی ڕۆژنامەنووسی ئیتاڵی بانگەشەی ئەوە دەکات کە بەڕێوەبەرانی نەسڕ هیچ خواستێکیان نییە بۆ ئیمزاکردنی گرێبەست لەگەڵ چیزنی، لەو بارەیەشەوە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی: دوای یارییەکانی کوپا ئەمەریکای 2024، یانە سعودییەکە هەوڵی گواستنەوەی ئەلیسۆن دەداتەوە، چونکە ئەو ئامانجی سەرەکی یانەکەیە.

جەختیشی کردەوە، بەڕێوەبەرانی نەسر هەموو هەوڵێکیان دەدەن بۆ ئەم ڕێکەوتنە، هەرچەندە گۆڵپارێزە بەڕازیلییەکە پێی باشە لە ئەوروپا بمێنێتەوە، بەڵام ڕەنگە ئەلیسۆن بیرۆکەکەی بگۆڕێت ئەگەر یانەکە ئۆفەرێکی گەورەی پێشکەش بکات.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ئەلیسۆن وەرزی ڕابردوو لە 32 یاریدا لەگەڵ لیڤەرپوول یاری کردووە و لە 11 یاریشدا گۆڵەکەی بە خاوێنی پاراستووە.