نەسڕ شوێنگرەوەی مانی لە پریمەرلیگەوە دیاریکردووە

PM:10:32:27/06/2024

124 جار خوێندراوەتەوە

+ -

نەسڕ دەیەوێت دیابی لە ئەستۆن ڤێلاوە بگوازێتەوە بیکات بە جێگرەوەی مانی لە ئەگەری جێهێشتنی یانەکە.

ڕاپۆرتە هەواڵییەکانی ئینگلتەرا باس لە ئارەزووی یانەی نەسری سعودیە دەکەن بۆ گواستنەوەی موسا دیابی یاریزانی یانەی ئەستۆن ڤێلا، ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی باسی لەوە کردووە، کە نەسڕ بەنیازە قەرەبووی ئەگەری ڕۆیشتنی سادیۆ مانێ بکاتەوە، بە گواستنەوەی دیابی، ئەوەی جێی دڵخۆشی بەرپرسانی یانەکەیە ئەستێرەکەی ڤێلا توانای یاریکردنی لە باڵی ڕاست و چەپەکانی هەیە.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، هاوینی ڕابردوو یانەی ناسر گرنگی بەو یاریزانە دەدا، کاتێک لە یانەی بایر لیڤەرکوزنی ئەڵمانی یاریی دەکرد پێش ئەوەی بە گرێبەستێکی 52 ملیۆن پاوەندی ڕوو لە یانەی ئەستۆن ڤێلا بکات.

دیابی وەرزی ڕابردوو 54 یاری لەگەڵ ئەستۆن ڤێلا ئەنجامدا و 10 گۆڵی تۆمارکرد و توانی یارمەتی یانە ئینگلیزەکە بدات بۆ ئەوەی بۆ وەرزی داهاتوو جێگەی خۆی لە چامپیۆنزلیگ مسۆگەر بکات.

گرێبەستەکەی دیابی لەگەڵ ئەستۆن ڤێلا تا ساڵی 2028ە و بەپێی دەیلی مەیل، ئەگەر یانە سعودییەکە بیەوێت بڕگەی شکاندنی گرێبەستی ئەم یاریزانە بدات ئەوا زۆری لەسەر دەکەوێت.