ریاڵ مەدرید بڕگەی کڕینەوەی خۆسیلۆی کاراکردووە و پاشان دەیفرۆشێت

PM:09:58:27/06/2024

228 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ریاڵ مەدرید بڕگەی کڕینەوەی خۆسیلۆی کاراکردووە بەڵام پاش ئەوە نیازی هێشتنەوەی نییە و دەیفرۆشێتە غەڕافەی قەتەری.

یانەی ڕیال مەدرید بە فەرمی بڕگەی کڕینی خۆسیلۆی چالاک کرد و بڕی یەک ملیۆن و نیو یۆرۆ دەداتە ئیسپانیۆل، بەڵام یانە مەدریدیەکە هیچ نیازێکی نییە هێرشبەرە ئیسپانییەکە بهێڵێتەوە، چونکە خۆسیلۆ بڕیاریداوە بچێتە قەتەر و پێشنیارەکەی غەرافە قبوڵ بکات.

یانەی ڕیال مەدرید کە ئێستا بە فەرمی خاوەنی خۆسیلۆیە، بەم زووانە فرۆشتنی ئەم یاریزانە بە یانەی غەرەفە بە هەمان نرخی کڕین ڕادەگەیەنێت، هەروەها یانەی ئیسپانیۆل لە راگەیەندراویکی فەرمیدا ئەم گواستنەوەیەی پشتڕاستکردەوە، کە تێیدا هاتووە: یانەی ڕیال مەدرید ئاگاداریکردووینەتەوە کە بڕگەی کڕینی خۆسیلۆی چالاک کردووە، کە ئەو بڕگەیەش لە ڕێککەوتنی نێوان هەردوو یانە ساڵێک لەمەوبەر خراوەتەڕوو، بۆیە ئیتر خۆسیلۆ یاریزانی ئیسپانیۆل نییە و یانەکە هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازێت.

سەرەڕای خواستی کارلۆ ئەنچیلۆتی، ڕاهێنەری ڕیال مەدرید بۆ مانەوەی خۆسێلۆ، یاریزانە تەمەن 34 ساڵانەکە بڕیاریداوە بچێتە خولی قەتەری چونکە لە رووی داهاتەوە قازانجی زیاتر دەکات، وە بە چوونی مباپێ و ئەندریک هەلی یاریکردنیشی نزیک دەبێتەوە لە دەگمەن.