PM:11:31:25/06/2024
252 جار خوێندراوەتەوە
+
-
مارتینێز دوپاتیکردەوە کریستیانۆ لە پێکهاتەی
سەرەکی یاریدەکات و ئاستی جۆرجیاشی بە بەرز وەسفکرد.
پێش روبەڕوبوونەوەی جیۆرجیا، مارتینێزی راهێنەری
هەڵبژاردەی پورتوگال رایگەیاند، ئەوان ئامادەن بۆ بردنەوە و یارییەکی گرنگیان لە
پێشە، جۆرجیا هەڵبژاردەیەکی بەهێزە و ئاستێکی باوەڕپێنەکراویان پێشکەش کردووە و
تەنانەت دەیانتوانی لە چیک ببەنەوە.
باسی لەوەشکرد پێکهاتەکەی ئاشکرا ناکات بەڵام
بێگومان لە پێکهاتەی سەرەکیدا یاری بە دیگۆ گۆستا دەکات و ئەو بڕیارەی ناگۆڕێت
سەرەڕای ئەوەی ڕێزێکی زۆری هەیە بۆ سا و پاتریسیۆ.
سەبارەت بە رۆناڵدۆش وتی: کریستیانۆ لە پێکهاتەی سەرەکیدا دەبێت، وەرزی ڕابردوو لە یانەکەی خولەکی
زۆر یاری کرد و بە تەواوی ئامادەیە، ئەفسانەکە یاریزانێکی بەئەزموونە و لەلایەن
هاندەرانەوە خۆشەویستە.
راهێنەرەکە دەربارەی ناڕەزای و لێدوانەکانی جواو فێلیکسیش وتی: یاریکردن لە
هەڵبژاردەی نیشتمانی بۆ یاریزانێکی تۆپی پێ گرنگترین شتە و هەمووان ئارەزووی کردنی
دەکەن، یاریزانەکان لە مەشقەکاندا سەرسوڕهێنەرن و جواو ئامادەیە، ناتوانم لێدوان لەسەر
ڕاپۆرتی ڕۆژنامەکان بدەم، بەڵام دەزانم جواو یاریزانێکی ئاست بەرزی جیهانییە و
کوالیتییەکی ناوازەی هەیە.