خولی سعودیە.. هیلال بەردەوامە لە بردنەوە

PM:11:11:28/09/2024

84 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی سعودیە یانەی هیلال بەردەوامە لە بردنەوە و بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ شکستی بە خلود هێنا.

لە یارییەکی هەفتەی پێنجەمی خولی سعودیە یانەی هیلال لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی خلود.

تایمی یەکەم، هیلال بە تەواوی باڵی کێشا بەسەر یارییەکە و سێ گۆڵی لە یانەی خاوەن یاریگا کرد، گۆڵەکانیش لە خولەکەکانی 38 و 43 و 45 لە لایەن کۆلیبالی و دی ئۆلیڤێرا و بلەیهی تۆمارکران.

لە تایمی دووەم، رینان لۆدی لە خولەکی 48 واژۆی لەسەر گۆڵی چوارەمیش کرد، هەرچەندە خلود دوو گۆڵی لە خولەکەکانی 71 و87 تۆمارکرد بەڵام ئەنجامی کۆتایی لە سودی هیلال بوو.

سەرەنجام چوار گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ بووە ناونیشانی کۆتایی یارییەکە و هیلال خاڵەکانی کرد بە 15 خاڵ و پێشەنگی گرتووە.