لێدوانەکانی تین هاگ و پۆستیکۆگلۆ پێش یارییەکەی نێوانیان

PM:11:00:28/09/2024

88 جار خوێندراوەتەوە

+ -

تین هاگ دەڵێت دەمانەوێت لە ئاستێکی بەرزدابین و پۆستیکۆگلۆ وتی یارییەکەمان جۆش و خرۆشێکی زۆری دەبێت.

پێش یاری لوتکەی نێوان مان یونایتد و تۆتنهام راهێنەری هەردوو یانە لێدوانی خۆیان لەسەر یارییەکە خستەروو.

لە سەرەتادا ئیریک تین هاگی راهێنەری مان یونایتد رایگەیاند، دەیانەوێت کۆنترۆڵی خۆیان بسەپێنین و پێویستە لە ئاستێکی بەرزدا یارییەکە ئەنجام بدەن.

دوپاتیشیکردەوە، دڵنیایە کە هەلی گۆڵکردن دروست دەکەن بەڵام دەبێت سود لە هەلەکان وەربگرن و گۆڵ تۆمار بکەن.

وتیشی: لێنی یۆرۆ زۆر باشە، بە خۆشحاڵییەوە چاکبوونەوەی بە ئاراستەیەکی دروستدا دەڕوات، پێشبینیش دەکەم بەم زووانە بگەڕێتەوە یاریگاکان، بەڵام ئەوەی مەبەستمە لە قسەی بەمزوانە ئەوەیە کە پرۆسەی چاکبوونەوەی باش دەڕوات.

لە بەرامبەردا ئەنجی پۆستیکۆگلۆی راهێنەری تۆتنهام دوپاتیکردەوە، تین هاگ ئەرکێکی سەختی هەبوو لە رابردوودا بەڵام بەڕاستی باش بوو، بەردەوام باس لەوە دەکات کە دوو جامی بردووەتەوە، ئەوە کارێکی بچووک نییە بەڵام شتی دیکە هەیە دەبێت بیکات.

دەشڵێت: یارییکەمان بەرامبەر مان یوو جۆش و خرۆشێکی زۆری دەبێت، ئێمە هەرگیز لە هیچ یاریگایەک ناترسین بەڵام بەراستی یاریگای ئۆڵد ترفۆرد تایبەتە.

باسی لەوەشکرد، سۆن باشە، دەیەوێت راهێنان بکات بەڵام دەبێت چاوەڕێبکەن تا بزانن بە تەواوی دەتوانێت یاری بکات یاخود نا، هەروەها بژاردەی کەممان لە لای چەپ هەیە بەڵام ڤێرنەر و مۆر دەتوانن لەوێ یاری بکەن.