کومان: شکستەکەمان لە ئەستۆی منە

PM:11:10:25/06/2024

352 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کومان شکستەکەیانی خستە ئەستۆی خۆی و باسی لەوەشکرد بەرامبەر هەڵبژاردەی بەهێز یاریبکەن باشترە بۆیان.

پاش شکستهێنانیان بەرامبەر نەمسا، رۆناڵد کومانی راهێنەری هەڵبژاردەی هۆڵەندا رایگەیاند، لە رووی بەرگریەوە زۆر خراپ بوونە، نەشیاندەتوانی هێرش ببەن و یاریزانانی بەرامبەر تێپەڕێنن، ئاستێکی زۆر خراپ و ترسناکیان پێشکەش کردووە لە بەرامبەردا نەمسا ئاسیان باش بووە.

سەبارەت بەو گۆڕانکاریانەی لە تایمی دووەمدا ئەنجامیدا وتی: لە تایمی دووەمدا بە یاریزانەکانم وت کە دەبێت یەک بەرامبەر یەک یاری بکەین، بەڵام هێشتا لاواز بوون لە گۆڕینی شێوازی یاریکردن و لەبری ئەوەی یەک بە یەک یاری بکەن، لە بۆشاییەکاندا کۆدەبوونەوە، بەڵام من بەرپرسیارم لەم دۆخە و یاریزانەکانم بە تەنیا جێناهێڵم.

راهێنەرەکە ئاماژەی بەوەشکرد لە ئێستادا نازانن لە یارییەکانی داهاتوودا گۆڕانکاری لە پێکهاتەکەیان ئەنجامدەدەن یاخود نا و دەبێت چاوەڕێبن، جەختی لەوەشکردەوە لە قۆناغی داهاتوو بەرامبەر هەڵبژاردەی بەهێزتر یاری بکەن باشترە.