لەنێو ماڵی بەرشەلۆنە شەڕە لەسەر ویلیامز و دیاز

PM:10:36:25/06/2024

396 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە نێو بەرشەلۆنە گرژی و ئاڵۆزی هەیە سەبارەت بە گواستنەوەی ویلیامز یاخود لویس دیاز.

بەڕێوەبەرانی بەرشەلۆنە لەم ڕۆژانەدا تەواوی هەوڵی خۆیان دەدەن بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشە داراییەی کە بەرۆکی یانەکەی گرتۆتەوە و دەیانەوێت دۆخەکە بەو ئاراستەیە بگوازنەوە کە بتوانن گرێبەست لەگەڵ یاریزانان بکەن بەبێ ئەوە یاساکانی دادپەروەری دارایی لالیگا و یوفا پێشێلبکەن.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ناوی چەند یاریزانێک وەک بژاردەی سەرەکی بارشا بۆ گواستنەوەیان لەم هاوینەدا هاتووە، لویس دیاز و نیکۆ ویلیامز دیارترین دوو یاریزانن کە ماوەیەکی زۆرە بە ئامانجی سەرەکی بەرشەلۆنە دانراون.

بەڵام ئێستا ڕۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردوەتەوە، کە گرژی لەنێوان بەڕێوەبەرانی یانەکەی کەتەلۆنیا هەیە بۆ ئەوەی لەنێوان ئەم دوو ئەستێرەیە یەکێکیان هەڵبژێرن، دیکۆ ئارەزووی گواستنەوەی ئەستێرەکەی لیڤەرپوڵ دەکات، بەڵام دەستەی کارگێڕی دووپاتی دەکەنەوە کە ویلیامز بژاردەیەکی باشترە و پێویستە هەوڵ بۆ گواستنەوەی ئەو بدەن، تا ئێستاش ئەو دوو باڵەی لایەنەکە لەسەر بڕیاری کۆتایی ڕێکەوتنیان ئەنجامنەداوە.

ئەمە لە کاتێکدایە بەرشەلۆنە ئەگەر بتوانێت لەم هاوینەدا رافینیا بفرۆشێت و شوێنی مووچەکەی بەتاڵ بێت، توانای ئەوەی دەبێت لە وەرزی دهاتوو یەکێک لەو دوو یاریزانە بگوازێتەوە ریزەکانی.