جامی یۆرۆ.. بەلجیکا لە رۆمانیای بردەوە

AM:12:06:23/06/2024

216 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامی یۆرۆ هەڵبژاردەی بەلجیکا بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر لە رۆمانیای بردەوە.

لە یارییەکی قۆناغی کۆمەڵەکانی جامی یۆرۆ هەڵبژاردەی بەلجیکا بە سەرکردایەتی دی برۆین بەرامبەر رۆمانیا یاری کرد.

تایمی یەکەم، بەلجیکا بە هێرشبردن دەستیان پێکرد و لە خولەکی دوو لە رێگەی تیلیمانس سەرکەوتوو بوو لە تۆماری گۆڵی یەکەم.

لە تایمی دووەمدا، بەلجیکیەکان بەردەوامبوون لە هەوڵەکانیان و لە خولەکی 79 کیڤن دی برۆین گۆڵی دووەمیشی بۆ تۆمار کردن.

سەرەنجام یارییەکە بە دوو گۆڵی بێ وەڵام لە سودی بەلجیکا کۆتایی هات و بە کۆکردنەوەی سێ خاڵ لە پلەی دووەمی کۆمەڵەکەیەتی، رۆمانیاش هەمان خاڵی هەیە و پێشەنگە.