کام راهێنەرانە زۆرترین مووچەیان هەیە لە جامی یۆرۆ؟

PM:01:27:22/06/2024

272 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ساوسگەیت خاوەنی زۆرترین مووچەیە لە نێو راهێنەرانەی جامی یۆرۆدا و ناگلیسمان لە پلەی دووەمدایە.

پێگەی فوتبۆڵ فاینانس ریزبەندی ئەو راهێنەرانەی بڵاوکردەوە کە خاوەنی زۆرترین مووچەن لە نێو 24 راهێنەرەکەی بەشدار بوو لە جامی یۆرۆدا.

گاریس ساوسگەیتی راهێنەری هەڵبژاردەی ئینگلتەرا مووچەی ساڵانەی پێنج ملیۆن و 800 هەزار یۆرۆیە و لە پێشەنگی راهێنەرەکانی جامی یۆرۆدایە کە زۆرترین مووچەی هەیە.

جولیان ناگلیسمانی ئەڵمانی لە پلەی دووەمی ریزبەندیەکەدایە بە مووچەی ساڵانەی چوار ملیۆن و 800 هەزار یۆرۆ، رۆبێرتۆ مارتینێزیش پلەی سێیەمی گرتووە بە مووچەی چوار ملیۆن یۆرۆ.

هەریەکە لە دیدیە دیشامپی راهێنەری هەڵبژاردەی فەرەنسا لە پلەی چوارەمدایە بە مووچەی ساڵانەی سێ ملیۆن و 800 هەزار یۆرۆ، رۆناڵد کومانی راهێنەری هۆڵەندا و لوسیانۆ سپالێتی مووچەکانیان سێ ملیۆن یۆرۆیە.

مۆنتێلای راهێنەری تورکیا و موراد یاکینی راهێنەری سویسرا لە پلەکانی شەشەم و حەوتەمدان، رالف رانگنیگ و تێدێسکۆ لە پلەی هەشتەمدان.

خ . ک