ئینریکی: ئاستی یاریزانەکانم خەیاڵی بوو

AM:10:01:28/09/2024

104 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئینریکی دوپاتیکردەوە یاریزانەکانی باشترین ئاستیان پێشکەش کردووە بەڵام لەدەستدانی هەلی گۆڵەکان بێزاری دەکات.

لویس ئینریکی راهێنەری یانەی پاریس سان جێرمان دوای بردنەوەی یانەکەی لە رین رایگەیاند، بە تەواوی لە یاریەکە و شێوازی بەڕێوەچوونی رازی، یاریزانەکانی باڵادەستترین بوون لە یاریگادا.

ئینریکی وتی، تاکە شتێک کە بێزاری کردم ئەوە بوو کە لە دوایین 15 خولەکی یاریەکەدا ژمارەیەک هەلی زۆری گۆڵ تۆمارکردنمان لەدەستدا و پێویستە زیاتر سەرنجمان لەسەر یارییەکان بێت.

وتیشی، پێویستی نەدەکرد ئەو ژمارە گۆڕانکاریە زۆرە بکەم لە تایمی دووەمدا چونکە ئەو یاریزانانەی لە یاریگادا بوون زۆر بە باشی کارەکانی خۆیان ئەنجامدەدا.

دەشڵێت، ئاستی یاریزانەکانم خەیاڵی بوو ئەوەش سەلمێنەری ئەوەیە کە ئێمە زۆر باشین، توانیمان بەرامبەر یانەیەکی گەورەی وەک رین ئەو ئاستە خەیاڵیە پێشکەش بکەین ئەوەش کارێکی باوەڕ پێنەکراوە، جواو نیڤێسیش لە ئێستادا چێژ لە تۆپی پێ وەردەگرێت و لە بەرزترین ئاستی خۆیدایە.

خ . ک