فۆنسێکا: بەردەوامین لە بەرەوپێشچوون

AM:10:41:28/09/2024

88 جار خوێندراوەتەوە

+ -

فۆنسێکا رایگەیاند بەردەوامن لە بەرەوپێشچوون بەڵام هێشتا کاری زیاتری دەوێت لە یاریزانەکانی.

پاولۆ فۆنسێکای راهێنەری ئەی سی میلان دوای بردنەوەیان لە لیچی و جوونە پێشەنگی خولی ئیتاڵی رایگەیاند، چەند هەنگاوێک بەرەوپێشچوون و گرنگترین شت ئەوە بوو کە گۆڵیان لی تۆمارنەکرا سەرەڕای ئەوەی یاریزانانی لیچی فشارێکی زۆریان کرد.

فۆنسێکا دەڵێت، ئەلڤارۆ مۆراتا یاریزانێکی گرنگە و داوای کرد لەو یاریەدا بەشداری پێبکەم لەپێناو بەدەستهێنانی سێ خاڵ و کارەکەشمان ئەنجامدا، لە ئێستاوا بیر لە یاری داهاتوو دەکەینەوە کە بەرامبەر بایەر لیڤەرکوزنە.

ئاماژەی بەوەشدا، کاری زیاتر و ئاستی باشتر لە یاریزانەکانی چاوەڕێ دەکات هەرچەندە تا رادەیەکی زۆر هاوسەنگی خۆیان بەدەستهێناوەتەوە، پێویستە بەردەوام بن لەسەر شێوازی هێرشبردن.

رونیشیکردەوە کە بردنەوەیان لە یاری رابردوودا لە دێربی میلانۆدا کاریەگری لەسەر یاریزانەکان دروستکردووە و هەموو کاتێکیش ئەو جۆرە بردنەوانە دەبێتە هۆکاری ئەوەی متمانەی زیاتر بەدەستبهێنن.

خ . ک