لاپۆرتا: بەرشەلۆنە گەشەی کردووە

PM:01:59:28/09/2024

132 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لاپۆرتا رایگەیاند دەیانەوێت گۆڵچییەک بگوازنەوە و دییکۆ بەرپرسە لە دۆزینەوەی.

خوان لاپۆرتای سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە لە لێدوانێکیدا، کە رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە ئاماژەی بەوەکرد، بەرشەلۆنە لەسەر ڕێگە ڕاستەکەیەوە و لەڕوی ئابووری و داراییەوە زۆرباش گەشەی کردووە.

لە درێژەی لێدوانەکانیدا سەرۆکەکەی بلەوگرانا وتشی کاتێک سەرەتا لە یانەکە دەستبەکاربووم لە قەیرانێکی دارای زۆرقوڵدابوو، یانەکە لەلێواری داروخاندابوو بەڵام بەهەوڵی هەموو لایەک ئێستا یانەکە بار و دۆخی زۆرباشە.

لاپۆرتا ئەوەشی نەشاردەوە دەیانەوێت گۆڵچییەک بگوازنەوە، بەڵام تاوەکوو ئێستا هیچ بژاردەیەکی دیاریکراونییە و دیکۆی بەرێەبەری وەرزشی یانەکە بەرپرسە لەوکارە.

خوان لاپۆرتا ئاماژەی بەوەکرد هانسی فلێک کاری زۆرباشی بۆ یانەکەمان کردووە و ئەنجامی زۆرنایابی بەدەستهێناوە و هەموومان پاڵپستی دەکەین، هیوادارین لەسەر ئەو ئاستە باشەی بەردەوامبێت، بردنەوەی زیاترمان دەوێت.

لە کۆتاییدا خوان لاپۆرتا ئەوەشی ئاشکراکرد، گەرانەوەمان بۆ لاماسیا لە ناچاریدا نەبووە بەڵکوو لەسەرەتای دەستبەکاربوونمەوە بڕیارمداوە بگەرێمەوە بۆ لاماسیا و گرنگی بەو قوتابخانەیە بدەم.