مباپێ و پاریس سان جێرمان کۆبونەوەی یەکلاکەرەوە دەکەن

PM:01:27:28/09/2024

120 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مباپێ و پاریس سان جێرمان لە 15ی مانگی داهاتوودا لەبەردەم لیژنەی یاساییدا کۆدەبنەوە.

لە چەند هەفتەی رابردوودا کیلیان مباپێی یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید بە فەرمی لە رێگەی دادگاوە داوای بڕی 55 ملیۆن یۆرۆی لە یانەی پێشووی کرد کە پاریس سان جێرمانە بەهۆی ئەوەی شایستەی دارایی خۆیەتی و پێیان نەداوە.

دواتر لیژنەی لێکۆڵینەوە داوای لە یانەی پاریس سان جێرمان کرد ئەو برە پارانە بە ئەستێرە فەرەنسیەکە بدەن چونکە مافی دارایی خۆی بووە لە کۆتا مانگەکاندا بەڵام ئەو یانەیە ئەو داواکاریەی رەتکردەوە.

لە نوێترین پێشهاتدا، رۆژنامەی مارکا ئاشكرایکرد، بڕیارە لە 15ی مانگی داهاتوودا کیلیان مباپێ و نوێنەرانی پاریس سان جێرمان لەبەردەم لیژنەی هاوبەشی تانەدان لە خولی تۆپی پێی فەرەنسا ئامادەبن و لێدوانی خۆیان بدەن.

رونیشیکردووەتەوە، ئەگەر لەو کۆبونەوەیەدا نەگەنە رێککەوتن ئەوا دەبێت هەردوو لایەنەکە پەنا ببەنە ەبەر دادگای گشتی فەرەنسا و لەوێ کێشەکەی نێوانیان کۆتایی پێبهێنن.

ئەمە لە کاتێکدایە، یانە فەرەنسیەکە پیشتر لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایانکرد کە مباپێ رێککەوتنی زارەکی لەگەڵ ناسڕ خلێفی سەرۆکی یانەکەیان کردووە و رێککەوتووە لەگەڵیدا کە لەو بڕە پارەیە خۆشببێت کە بڕەکەی 55 ملیۆن یۆرۆیە بەرامبەر ئەوەی کێشەی بۆ دروست نەکەن لە چوون بۆ یانەی ریاڵ مەدرید.

خ . ک