محەمەد سەڵاح بە گرێبەستێکی خەیاڵی دەچێتە خولی سعودیە

PM:12:42:28/09/2024

216 جار خوێندراوەتەوە

+ -

محەمەد سەڵاح بە گرێبەستێکی خەیاڵی دەچێتە خولی سعودیە کە زیاترە لەوەی رۆناڵدۆ.

لە دوو ساڵی رابردوودا بەردەوام باس لە ئەگەری چوونی محەمەد سەڵاحی میسڕی و ئەستێرەی یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی کراوە بۆ خولی سعودیە بەتایبەت بۆ یانەی ئیتیحاد.

لە نوێترین هەواڵدا، رۆژنامەی ریازیەی سعودی بڵاویکردووەتەوە، محەمەد سەڵاح بە گرێبەستێکی گەورە و گرانبەها پەیوەندی بە یەکێک لە یانەکانی خولی سعودیەوە دەکات.

ئەو رۆژنامەیە دوپاتیکردووەتەوە، ئەو گرێبەستەی پێشکەشی ئەستێرە میسڕیەکە کراوە زۆر گەورەترە لەو گرێبەستەی کە کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەگەڵ یانەی نەسڕ ئیمزای کردووە.

رونیشیکردووەتەوە، بە هیچ شێوەیەک محەمەد سەڵاح توانای رەتکردنەوەی ئۆفەرە نوێیەکەی سندوقی وەبەرهێنانی سعودیە نابێت و ئەمجارە رازی دەبێت بەوەی کە یانەی لیڤەرپوڵ جێبهێڵێت.

دەشڵێت، بە دڵنیاییەوە ئەو یاریزانە بێهیوا بووە لە بەرپرسانی یانەکەی بەهۆی ئەوەی ماوەیەکی زۆرە چاوەڕێی ئەوەی کردووە کە ئۆفەرێکی پێشکەش بکەن بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بەڵام تا ئێستا بێدەنگن و هەوڵی هێشتنەوەی ئەو یاریزانەیان نەداوە.

خ . ک