بەرپرسانی بایرن میونشن دەیانەوێت هاکان بگوازنەوە

PM:12:31:22/06/2024

136 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەرپرسانی بایرن میونشن دەیانەوێت هاکان بگوازنەوە و لە نزیکترین کاتدا گفتوگۆکانیان دەستپێدەکەن.

رۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانی بڵاویکردوە، یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی بە نیازی بەهێزترکردنی هێڵی ناوەڕاستە بە گواستنەوەی یاریزانێک و چەند بژاردەیەکیان لەبەردەمدایە.

رۆژنامەکە ئاشکرایکردووە، لە ئێستادا هاکان چالهانۆگلوی تورکی و ئەستێرەی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی بژاردەی یەکەمی بەردەم ئەندامانی کارگێڕی یانە ئەڵمانیەکەیە.

ئاماژەی بەوەشداوە، ئامانجی یانە باڤاریەکە ئەوەیە کە ئەو یاریزانە بگوازنەوە لە مێرکاتۆی هاوینەی ئەمساڵدا بەهۆی ئەوەی بە یاریزانێکی گونجاوی دەزانن بۆ شێوازی یاریکردنی یانەکەیان.

رونیشیکردووەتەوە، بەرپرسانی بایرن میونشن بە نیازن لە نزیکترین کاتدا گفتوگۆکانیان لەگەڵ ئەو یاریزانە و بەرپرسانی ئینتەریش دەستپێبکەن لەپێناو ئیمزاکردنی گرێبەست لەگەڵ ئەستێرە تورکیەکە.

بێڵد دوپاتیکردووەتەوە، پەلکێش کردنی هاکان کارێکی ئاسان نییە چونکە گرێبەستەکەی تا ساڵی 2027 لەگەڵ ئینتەر نوێکردووەتەوە، دەستبەردار بوون لێی هێڵی سوورە چونکە یەکێکە لە باشترین یاریزانەکانی یانەکە و بەردەوامیش لە پیکهاتەی سەرەکی سیمیۆنی ئینزاگری راهێنەردایە.

خ . ک