مباپێ و خلێفی شەڕیانە

AM:10:39:22/06/2024

300 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مباپێ داوای 100 ملیۆن یۆرۆی لە پاریس کردووە کە مووچە و پاداشتەکانیەتی و خلێفیش دژایەتی دەکات.

لە ماوەی رابردوودا، رۆژنامەکان بڵاویانکردەوە، یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی لەسەر بڕیاری ناسر خلێفی سەرۆک مووچەی مانگەکانی چوار و پێنجی بە مباپی نەداوە و رایگرتووە، لە ئێستاشدا بە نیاز نییە مووچەی مانگی شەشی پێبدات.

لە نوێترین پێشهاتدا، رۆژنامەی لیکیپ بڵاویکردووەتەوە، مباپی داوای کردووە یانە فەرەنسیەکە بڕی 100 ملیۆن یۆرۆی پێبدات کە شایستە داراییەکانی خۆیەتی کە پیکهاتووە لە مووچە و پاداشت.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەداوە، ئەستێرە فەرەنسیەکە لە رێگەی پارێزەرەکەیەوە داواکاریەکی پێشکەشی خولی پیشەگەری فەرەنسا کردووە کە بە پێی یاسا ئەو بڕە پارانەی پێ بدرێتەوە چونکە لە یاساکانی پەیڕەوی ناوخۆی فەرەنسا دەبێت لە دوایین رۆژی هەموو مانگێک مووچە خەرجبکرێت بۆ هەموو یاریزانەکان.

رونیشیکردووەتەوە، جارێکیتر یانەی پاریس سان جێرمان و مباپی کەوتونەتە کێبڕکێیەکی ترەوە کە ئەوەش سەرجەمیان پەیوەندی بە جوونی ئەو یاریزانە بۆ یانەی ریاڵ مەدرید هەیە.

خ . ک