AM:10:01:22/06/2024
240 جار خوێندراوەتەوە
+
-
دیشامپ رایگەیاند لە ناوچەی سزادا
یەکلاکەرەوە نەبوون و مباپێش بە هیچ یاریزانێکیتر بەراورد ناکرێت.
دیدیە دیشامپی راهێنەری هەڵبژاردەی
فەرەنسا دوای یەکسانبونیان لەگەڵ هۆلەندا لە کۆنفرانسێکدا دوپاتیکردەوە کە
یاریزانەکانی لە ناوچەی سزا و کۆتا کێشەیان هەبووە و تۆپەکانیان لەدەستداوە.
دیشامپ دەڵێت، هەڵبژاردەی هۆڵەندا بەهێز
بووە و ئاستێکی نایابی پێشکەشکرد و بە وریاییەکی زۆرەوە مامەڵەیان لەگەڵ یاریەکەدا
دەکرد، هەردوولاش یاریەکی بەهێزیان ئەنجامدا.
دەشڵێت، تەنیا 36 کاتژمێرمان لەبەردەستدا
بوو تا ئامادەکاری بۆ ئەو یاریە بکەن لەگەڵ ئەوەشدا ئەوەی لە تواناماندا بوو
کردمان و ئاستێکی نایابیشمان پێشکەش کرد.
لەسەر ئامادەنەبوونی کیلیان مباپێ، دیشامپ
ئاماژەی بەوەدا، کیلیان بە هیچ یاریزانێکیتر بەراورد ناکرێت و بە دڵنیاییەوە
بەشداری نەکردنی کاریگەری هەبووە بەڵام متمانەیان بە سەرجەم یاریزانەکانی تریش
هەیە.
دیشامپ ستایشی نگۆلۆ کانتی کرد و
دوپاتیکردەوە کە هێڵی ناوەڕاستی کۆنترۆڵ کرد و بەردەوامیش سەرنجی لەسەر ئەو
یاریزانەیە جونکە زۆر سەرنجڕاکێشە، بارکۆلاش یاریزانێکی گرنگە بەڵام تا ئێستا بەشداری
پاڵەوانێتییە گەورەکانی نەکردووە لەبەرئەوە نەیانتوانی بەشداری پێبکەن.
خ . ک