خولی ئەستێرەکانی عێراق... زاخۆ شکستی بە هەولێر هێنا

PM:10:47:22/05/2024

164 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئەستێرەکانی عێراق زاخۆ بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک شکستی بە هەولێر هێنا و دهۆک و زەوراش یەکسان بوون.

لە یارییەکانی هەفتەی 30 خولی ئەستێرەکانی عێراق، زاخۆ لە یاریگای خۆیدا میوانداری هەولێری کرد.

لە تایمی یەکەم، سەرەڕای هەوڵەکانی هەردوولا هیچ گۆڵێک تۆمارنەکرا.

لە تایمی دووەم، سەرەتاکان هیچ گۆڵێک نەبینرا بەڵام لە خولەکی 70 زاخۆ لە ڕێی یاریزان ئەمجەد عەتوانەوە گۆڵی یەکیان تۆمارکرد، بەڵام تەنیا دوو خولەک دواتر شێرکۆ کەریم ئەنجامەکەی بۆ هەولێرییەکان یەکسانکردەوە، یارییەکە نزیک بوو بەو ئەنجامە کۆتایی پێبێت بەڵام لە خولەکی 87 لێدانێکی سزا بۆ زاخۆ گیرا و یاریزان ئەمجەد عەتوان بە سەرکەوتووی جێبەجێی کرد و سەرەنجامیش یارییەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە بەرژەوندی زاخۆ کۆتایی پێهات.

بەم ئەنجامەش زاخۆ خاڵەکانی بوون بە 52 خاڵ لە پلەی چوارەمی ریزبەندی، هەولێریش 28 خاڵی هەیە لە پلەی 15یەم.

لە یارییەکی تریشدا دهۆک لە یاریگای خۆیدا بە گۆڵیک لەگەڵ زەورا یەکسان بوو.