جامی یۆرۆ.. ئیسپانیا لە کڕواتیای بردەوە

PM:09:13:15/06/2024

284 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامی یۆرۆ ئیسپانیا بە شکۆمەندی دەستیپێکرد و بە سێ گۆڵی بێ بەرامبەر لە کڕواتیای بردەوە.

لە قۆناغی کۆمەڵەکانی جامی یۆرۆ هەڵبژاردەی ئیسپانیا و کڕواتیا رووبەڕووی یەکتر بوونەوە.

تایمی یەکەم، ئیسپانییەکان بە بەهێزی دەستیان پێکرد و لە خولەکی 29 ئەلڤارۆ مۆراتا یەکەم گۆڵی هەڵبژاردەکەی لە یۆرۆی 2024 تۆمارکرد، لە خولەکەکانی 32 و کاتی زیادکراوی ئەو تایمەش فابیان رویز و کارڤاخال گۆڵی دووەم و سێیەمیشیان نوسیەوە.

لە تایمی دووەمدا، ئیسپانیا بەرگری دەکرد و كڕواتیا بە فشارکردن هەوڵی کەمکردنەوەی ئەنجامەکەیان دەدا، لە خولەک 80ی یارییەکەش بیتکۆڤیچ گۆڵێکی بۆ تۆمارکردن بەڵام ڤار بە بۆنەی ئۆفسایدەوە رەتیکردەوە.

سەرەنجام یارییەکە بە سێ گۆڵی بێ بەرامبەر لە بەرژەوەندی ئیسپانیا کۆتایی هات.