ئایا ئینگلتەرا ساوسگەیت دووردەخاتەوە؟

PM:11:19:15/06/2024

160 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئینگلتەرا پلانی دوورخستنەوەی ساوسگەیتی نییە و دەیەوێت لە مۆندیالی داهاتووش لەگەڵیان بێت.

لە چەند رۆژیی رابردوودا گوومان لەسەر داهاتووی ساوسگەیتی راهێنەری ئینگلتەرا دروست بووە، بە تایبەت کە سەرەڕای بەهێزی پێکهاتەکەیان ئەنجامەکانیان وەک پێویست نەبوون.

هەروەها ئاماژە بەوەش دەکرا، رەنگە تین هاگ لە پۆستی راهێنەرایەتی مان یونایتد دوربخرێتەوە و راهێنەری سێ شێرەکە جێگای بگرێتەوە. 

رۆژنامەی میرەری بەریتانی لەسەر ئەم بابەتە بڵاویکردووەتەوە، پێناچێت یەکێتیی تۆپی پێی ئینگلتەرا بڕیاری دوورخستنەوەی گارێس ساوسگەیت لە دوای یۆرۆی 2024 بدات. 

هەروەها دوپاتیکردووەتەوە، بەرپرسانی یەکێتییەکە هیچ پلانێکیان بۆ دوورخستنەوەی راهێنەرەکەیان دانەناوە، بەڵکو دەیانەوێت لە مۆندیالی 2026یش سەرکردایەتی تیمەکەیان بکات. 

راهێنەرە ئینگلیزیەکە سەرپەرشتی 95 یاری سێ شێرەکەی کردووە، هەڵبژاردەکە لەو ماوەیەدا 60 بردنەوە و 18 یەکسانبوون و 17 شکستی هەبووە، هەروەها 217 گۆڵیان تۆمارکردووە و 77 گۆڵیان لێکراوە.