ئینفانتینۆ: خەریکە باشترین پێشبڕکێی جیهان دەستپێدەکات

PM:09:55:15/06/2024

236 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئینفانتینۆ دەڵێت جامی جیهانی باشترین پێشبڕکێیە لەسەر ئاستی یانەکان و پاڵەوانی راستەقینە یەکلادەکاتەوە.

جیانی ئینفانتینۆی سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی کە ناسراوە بە فیفا بە پۆستێک رایگەیاند، هاندەرانی ئازیزی تۆپی پێ لە سەرانسەری جیهان، جامی جیهانی یانەکان بە بەشداری 32 تیپ دەستپێدەکات.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئامادەبن، چونکە خەریکە باشترین رکابەری لەسەر ئاستی یانەکان لە سەرانسەری جیهان دەستپێدەکات.

وتیشی: ئەو شتانە دەبینیت کە پێشتر نەتبینیوە، وە ئەو شتانە ئەزموون دەکەیت کە پێشتر ئەزموونت نەکردووە، باشترینی باشترینەکان لە هەموو جیهانەوە بەشداردەبن و لە کۆتاییدا یەکێکیان دەبێتە پاڵەوان، کە پاڵەوانی راستەقینەیە.

بڕیارە پاڵەوانێتییەکە لە 15ی حوزەیرانی 2025 تا 13ی تەمموزی هەمان ساڵ بەڕێوەبچێت.