خولی ئەستێرەکانی عێراق.. زاخۆ سێ خاڵی گرنگی بەرامبەر قوەجەویە بەدەستهێنا

PM:08:30:15/06/2024

100 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئەستێرەکانی عێراق یانەی زاخۆ سێ خاڵی گرنگی بەدەستهێنا و بە گۆڵێکی بێ وەڵام لە قوە جەویەی بردەوە.

لە یارییەکی هەفتەی 32ی خولی ئەستێرەکانی عێراق، یانەی زاخۆ لە یاریگای خۆیدا میوانداری قوە جەویەی کرد.

تایمی یەکەم، تۆپ زیاتر لەناوەڕاستی یاریگا دەبیندرا، بەڵام زاخۆ هەلێکی قۆستەوە و ئەمجەد عتوان گۆڵی یەکەمی پێ تۆمارکرد لە خولەکی 33.

لە تایمی دووەمدا، یارییەکە بە هاوسەنگی بیندرا و هیچ لایەک هێرشی مەترسیداریان بۆ سەر گۆڵی یەکتر نەبوو.

سەرەنجام یارییەکە بە گۆڵێکی بێ وەڵام لە سودی زاخۆ کۆتایی هات و بە کۆکردنەوەی 58 خاڵ لە پلەی چوارەم دەبیندرێن، قوە جەویەش بە 66 خاڵ دووەمی ریزبەندییە.