جامی یۆرۆ.. ئیتاڵیا لە ئەلبانیای بردەوە

AM:12:00:16/06/2024

192 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامی یۆرۆ هەڵبژاردەی ئیتاڵیا بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە ئەلبانیای بردەوە و سویسرا شکستی بە هەنگاریا هێنا.

لە یارییەکانی قۆناغی کۆمەڵەکانی جامی یۆرۆی 2024 هەڵبژاردەی ئیتاڵیا و ئەلبانیا لە یەکەم یاری خۆیاندا بەیەکگەیشتن.

تایمی یەکەم، ئەلبانیا لە خولەکی یەک تۆڕی گۆڵی دۆناڕۆمایان هەژاند، بەڵام ئیتاڵیا هەرزوو بە دوو گۆڵی باستۆنی و بارێلا لە خولەکەکانی 11 و 16 وەڵامیان دانەوە.

لە تایمی دووەمدا، هەردوولا چەند گۆڕانکارییەکیان ئەنجامدا، بەڵام ئەنجامی یارییەکە وەک خۆی مایەوە.

سەرەنجام ئازۆری بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک یارییەکەی بردەوە.

لە یارییەکی دیکەشدا رووبەرووبوونەوەی سویسرا و هەنگاریا بە بردنەوەی سویسرا بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک کۆتایی هات.

بیلال کاکە