سودانی پاداشتی هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی دەکات

PM:05:45:05/05/2024

108 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سودانی پێشوازی لە هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی کرد و بڕیاریدا بە پێدانی زەوی و بڕی 10 ملیۆن دینار دۆلار پێیان.

هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی عێراق لە جامی ئاسیای خوار 23 ساڵ پلەی سێیەمی بەدەستهێنا و ئەوەش بووە هۆکاری ئەوەی ئەو هەڵبژاردەیە سەرکەوتن بۆ ئۆڵۆمپیادی پاریسی 2024 مسۆگەر بکات.

سودانی لە کاتی پێشوازی کردنەکەدا چەند بڕیارێکی دەرکرد کە بریتی بوون لە پێدانی پارچە زەوی بۆ هەریەکە لە یاریزانانی هەڵبژاردەکە، جگە لەوەش پاداشتی بەردەوامی مانگانە بۆیان، هەروەها پێدانی بڕی 10 ملیۆن دینار بۆ هەریەکەیان.

جگە لەوەش پیرۆزبایی لێکردن بەهۆی بەدەستهێنانی ئەو ئەنجامە نایابە و دڵخۆشکردنی هاندەرانی هەڵبژاردەکەیان و سوپاسی دەستەی راهێنەرایەتیشی کرد، پێشوازیەکەش بە ئامادەبوونی سەرۆکی لیژنەی ئۆڵۆمپی و ئەندامانی یەکێتی تۆپی پێی عێراق بەڕێوەچوو.

سودانی وتارێکیدا و بڵاویکردەوە، بەدەستهێنانی ئەو دەستکەوتە سەلمێنەری ئەوەیە کە شایستەی ئەوەن بەرپرسیارێتی بە یاریزانەکان بدرێت، بەردەوامیش دەبن لە سەرکەوتن لە بواری وەرزشدا، دەشیانەوێت لە پیناو بەدەستهێنانی میدالیا بەشداری ئۆڵۆمپیادی پاریس بکەن.

خ . ک