ریاڵ مەدرید گرێبەستی دوو یاریزانی نوێدەکاتەوە

PM:05:01:05/05/2024

144 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ریاڵ مەدرید هەوڵی رێکخستنەوەی پێکهاتەکەیان دەدەن و نزیکن لە نوێکردنەوەی گرێبەستی ڤالڤێردی و مێندی.

رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردەوە، بەرپرسانی یانەی ریاڵ مەدرید کۆتاییان بە گفتوگۆکانیان لەگەڵ فریدریکۆ ڤالڤێری هێناوە بەمەبەستی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵیاندا.

رۆژنامەکە دوپاتیکردووەتەوەم بەڕێوەبەری کارەکانی یاریزانی ئۆرۆگواییەکە لەگەڵ کارگێڕی یانەی شاهانە گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی و گرێبەستەکەی نێوانیان تا ساڵی 2030 نوێدەکەنەوە.

دەشڵێت، ئەو یاریزانە دڵنیاییداوە لەوەی کە هەست بە دڵخۆشیەکی زۆر دەکات لە یانەکەیدا و بە هیچ شێوەیەک بیری لە رۆیشتن نەکردووەتەوە، جگە لەوەش مەرجی قورسی نەبووە بۆ مانەوەی تا ماوەیەکی درێژ.

هەمان رۆژنامە ئاشکرایکردووە، یانە ئیسپانیەکە لە هەمان کاتدا هەوڵی نوێکردنەوەی گرێبەستی فێرلاند مێندی بەرگریکاری فەرەنسی دەدات بەهۆی ئەوەی لە چەند مانگی رابردوودا ئاستی بەرزبووەتەوە.

خ . ک