خولی ئینگلتەرا... چێڵسی گۆڵبارانی وێستهامی کرد

PM:06:05:05/05/2024

96 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئینگلتەرا چێڵسی گۆڵبارانی وێستهامی کرد و توانی بە پێنج گۆڵی بێوەڵام شکستی پێبهێنێت، برایتۆنیش لە ئەستۆن ڤێلای بردەوە.

لە یارییەکانی هەفتەی 36 خولی ئینگلتەرا، چێڵسی لە یاریگای خۆیدا میوانداری وێستهامی کرد.

لە تایمی یەکەم شین پۆشەکانی لەندەن بە پشت بەستن بە هاندەرەکانیان بە ئاستێکی نایابەوە دەرکەوتن و بە تەواوی کۆنترۆڵی یارییەکەیان کرد، توانیان لەو تایمە سێ گۆڵ لە خولەکەکانی 15 و 30 و 36 لەڕێی یاریزانان پاڵمەر و گالاگێر و مادویکیەوە تۆماربکەن و ئەو تایمەش بەو ئەنجامە کۆتایی پێهات.

لە تایمی دووەم کوڕانی پۆچیتینۆ دووبارە بە بەهێزیەوە گەڕانەوە نێو یاریگا و لە خولەکی 48 جاکسۆن توانی گۆڵی چوارەمی یانەکە تۆماربکات، یارییەکە نزیک بوو لە کۆتایی هاتن کە دووبارە جاکسۆن گەیشتەوە سەر گۆڵەکەی وێستهام و لە خولەکی 80 گۆڵی پێنجەمی بلوزی تۆمارکرد و سەرەنجام یارییەکە بە پێنج گۆڵی بێوەڵام کۆتایی پێهات.

بە بردنەوەیە چێڵسی خاڵەکانی بوون بە 54 خاڵ لە پلەی حەوتەم و هەوڵی گەیشتن بە پاڵەوانێتییە ئەوروپییەکان دەدات، وێستهامیش 49 خاڵی هەیە لە پلەی نۆیەم.

لە یارییەکی تریشدا برایتۆن لە یاریگای خۆیدا میواندار ئەستۆن فێلای کرد و بە گۆڵێکی بێوەڵام شکستی هێنا.