PM:03:22:05/05/2024
184 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئیریک گارسیا رایگەیاند، ئێستاش هەر یاریزانی بەرشەلۆنەیە و وەزی داهاتوو
دەگەڕیتەوە.
لە چاوپێکەوتنێکدا کە رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ تیشکی خستووەتە سەری، ئیریک
گارسیای ئیسپانی و یاریزانی بەرسەلۆەن کە ئێستا بە خواستن یاری بۆ جیرۆنا دەکات
دەڵێت: من تا ئێستاش یاریزانی بەرشەلۆنەم و لە کۆتایی وەرز دوای تەواوبوونی
خواستنەکەم دەگەڕێمەوە ئەو یانەیە.
دەشڵێت: چاوەڕێی ئەوەم نەدەکرد
کاتێک گەیشتمە جیرۆنا لە پلەی دووەم و سەرکەوتن بۆ چامپیۆنزلیگ بەدەستبهێنین، پێموانییە
کەس وای بە خەیاڵیدا هاتبێت، بەڵام لەگەڵ تێپەڕبوونی ڕۆژەکاندا خەونەکە نزیکتر و
نزیکتر بووەوە و لە کۆتاییدا بوو بە راستی.
وتیشی، ئێمە دەستکەوتێکی مێژووییمان بەدەستهێناوە بەشداریکردن پاڵاوتن بۆ
چامپیۆنزلیگ بۆ یانەکە مێژووییە و دەبێت چێژ لەوە وەربگرین کە ئەنجاممانداوە لەم
وەرزەدا.
ئیریک گارسیا یاریزانی دڵی
بەرگرییە و لەم وەرزەدا بەشداری لە 29 یاری کردووە
بە درێسی جیرۆنا و توانیویەتی سێ گۆڵ تۆمار بکات.