AM:10:40:25/04/2024
148 جار خوێندراوەتەوە
+
-
تین هاگ پێیوایە یاریزانەکانی روحیەتی
جەنگانیان هەیە و ستایشی برۆنۆ و کاسیمیرۆشی کرد.
پاش ئەوەی بەرامبەر بە شیفێڵد یونایتد
شکستیان گۆڕی بۆ بردنەوە، ئیریک تین هاگی راهێنەری مانچستەر یونایتد رایگەیاند،
دوو گۆڵیان لێ تۆمارکراوە و کارەکەیان بۆ خۆیان قورس کردووە، بەڵام توانیانە
ئەنجامەکە راست بکەنەوە و تیپەکەی رۆحی جەنگانیان تێدایە.
سەبارەت بە درەوشاوەی برۆنۆ فێرناندێز و
کاسیمیرۆش وتی: برۆنۆ لە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەردایە،
ئەمە ئەو ئاستەیە کە ئێمە چاوەڕێی دەکەین
لە ژمارە 10ی خۆمان، زۆر یەکگرتووە و یارییەکی باش ئەنجامدەدات، کاسیمیرۆش یاریزانێکی
ناوەڕاستی بەرگری زۆر باشە لەگەڵ هاری ماگوایەر، ئەو بە بەردەوامی دەجوڵا کاتێک تۆپمان
لابوو و یان کاتێک تۆپمان لانەبوو.
سەبارەت بە بەرەوپێشچوونی یونایتدیش باسی
لەوەکرد، هەوڵدەدەن بۆ پەرەپێدانی تیپەکە و ژمارەی ئەو گۆڵانەی لە ئێستادا تۆماری
دەکەن پێشکەوتنێکی گەورەیە، ئەگەر چوار بەرگریکاریان لە پشتەوەش هەبێت دڵنیایە
یەکگرتووتر دەبن.
راهێنەرەکە دوپاتیشیکرەوە تەنانەت کاتێک
پاشیش کەوتوون نە ترساون و بەباشی مامەڵەیان لەگەڵ یارییەکە کردووە، ئاماژەی
بەوەشدا 70 خولەکی یاری پێشوویان لە باشترین ئاستی خۆیاندا بوونە نەک ئەم یارییە.