چاڤی: بەم ئاستەمانەوە ناتوانین رکابەری بکەین

AM:10:22:05/05/2024

284 جار خوێندراوەتەوە

+ -

چاڤی نەیشاردەوە بەم ئاستەیانەوە ناتوانن رکابەری بکەن و دەبێت چارەسەری هەندێک لە کێشە بکەن.

چاڤی هێرناندێزی راهێنەری بەرشەلۆنە دوای شکستەکەیان بەرامبەر بە جیرۆنا توڕە دەرکەوت و روونیکردەوە، دۆڕان بەم شێوەیە شتێکی شەرمەزارییە، لەبەر ئەوەی بە هەڵەی تاکەکەسی و روون لە یارییەکاندا شکست دەهێنن.

ئاماژەی بەوەشکرد، زیاتر لە جارێک جەختی لەسەر متمانەی یاریزانەکان کردووەتەوە بۆ ئەوەی بەردەوام بن لە ڕکابەرییەکان، بەڵام هەڵەکان دووبارە دەبنەوە، ئەوەی بەرامبەر جیرۆنا ڕوویدا تەواوی وەرزەکە دەشێوێنێت.

چاڤی وتیشی: پێموایە هۆکارەکەش نەبوونی پێگەیشتنە بەهۆی تەمەنی هەندێک لە یاریزانانی تیپەکەوە، بەڵام مەحاڵە بەم شێوەیە ڕکابەری بکرێت.

دەشڵێت: 65 خولەکی نایابمان ئەنجامدا، بەڵام دەبێت زۆر لایەن لەسەر ئاستی تەکنیکی و دەروونی ڕاست بکەینەوە، دەبێت لە زۆر شتدا پێشبکەوین بۆ وەرزی داهاتوو.

روونیشیکردەوە، دەبێت لە رووی بەرگری و هێرشبەرییەوە پێشبکەون، هەروەها نابێت ئەو هەڵانە دووبارە بکەنەوە، لەگەڵ ئەوەشدا دەبێت چارەسەری خراپی ئاستیان بکەن لە بەردەم گۆڵی رکابەرەکانیاند.